AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢ ٠٨:٤٧

لە سەفەری بەغدا؛

ئاسایش و کۆنترۆڵی سنووری؛ تەوەری دیداری وەزیری ناوخۆی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێڕاق

ئاسایش و کۆنترۆڵی سنووری؛ تەوەری دیداری وەزیری ناوخۆی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێڕاق

ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخی ئێران دوێنێ لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و هاوپەیوەند بە گەشەی هاوکاری ئەمنیەتی دوولایەنە و ئاسایشی سنوورەکان گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری ناوخۆی ئێران لەسەر بابەتی هاوکاری ئەمنیەتی و ئینتزامی ئێران و عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی گفتوگۆی کرد.

لە هەمان پێوەندیدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێڕاق ئەمڕۆ دووشەممە میوانداری ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران بوو و لایەنەکان سەبارەت بە بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاری هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکە و بەشداری شاندی ئێرانی لە دووهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر لە بەغدا و ئەنجامەکانی گفتوگۆیان کرد.

ئەو بەیاننامە زیادی کرد کە لە ڕەوتی ئەو دیدارەدا، دوولایەنەکە لەسەر تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ئەمنیەتی لە بواری کۆنترۆڵی سنوورە هاوبەشەکان و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی و پەرەپێدانی بۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی عێڕاق یان ئێران بۆ هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی گرووپە یاساشکێنەکان جەختیان کرد.

هەروەها لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە ئاسانکاری پێویست بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران و بڕیاری حکومەتی عێڕاق لە ئەو بارەوە و پێوەندی ئابووری نێوان دوو وڵاتەکە گفتوگۆ کرا.

News ID 50986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha